بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای سەردانێكی كورت بۆ ئوردن، گەڕایەوە بەغدادی پایتەخت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای سەردانێكی كورت بۆ ئوردن، گەڕایەوە بەغدادی پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەردانەكەدا سەرۆك وەزیران لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم كۆبووەتەوە.