بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری، جەختی لە پێویستی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزە سەربازییە جیاوازەكان كردەوە بۆ پڕكردنەوەی هەر بۆشایییەك.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی گەشتە مەیدانییەكەیدا، ئەمڕۆ سێشەممە، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر، سەردانی سەڵاحەدینی كرد، بەیاوەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاكە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی.
ئاماژەی بەوەشكرد: عامری سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین و فەرماندەیی پۆلیس و ناوچە بیابانییەكان و قەزاكان و چیای مەكحول و ناوچە فراوانەكانی بەیەكەوە گرێدانی سەڵاحەدین و كەركوك، بارەگای لیوای 9 لە حەشدی شەعبی لە ناوچەی دۆر، و لیواكانی 22 و 88 ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عەلەم كرد.
ئاشكراشیكرد: عامری پێداچوونەوەی بە ڕێكارەكانی هێزە ئەمنییەكان كرد كە لە بوارەكانی بەرپرسیارێتیدا پەسەند كراون، لەگەڵ فەرماندە مەیدانییەكانیش پێداچوونەوەی بەو پلانانەدا كرد كە داڕێژراون و بەهێزكرابوون، جەختیشی لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزە سەربازییە جیاوازەكان كردەوە بە مەبەستی دامەزراندنی پایەكانی ئاسایش و سەقامگیری و پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەك.