بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی باران و بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەكانی باكوور، هەروەها ئەگەری بارینی بەفر لەسەر شاخە بەرزاییەكان هەیە، و پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، لەناوچەی باشوریش بەراورد بە رۆژی پێشووتر كەمێك بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاند: پلەكانی گەرما لە بەغداد و كەربەلای پیرۆز و بابل و موسەننا 22، دیالە و ئەنبار 21، سەڵاحەدین و كەركوك و هەولێر 20، دهۆك 18، واست و میسان و دیوانیە و زیقار و نەجەفی ئەشرەف و بەسرە 23 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی هەینی كەش و هەوا بەشێوەیەكی گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بۆ مامناوەند و بە چڕی لە شوێنە جیاجیاكانی ناوچەی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك دادەبەزن و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باشور.
رونیشیكردەوە: شەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ و سارد دەبێت و هەور و تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت، پلەكانی گەرماش بە گشتی چەند پلەیەك دادەبەزن.
ئاشكراشیكرد: پێشبینی كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەش و هەوا ساماڵ و سارد دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەور و تەمومژ لە بەیانیاندا،و پلەكانی گەرماش بە گشتی چەند پلەیەك دادەبەزن.