وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم: نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.

سیاسی
  • 11-12-2024, 10:16
  • +A -A

    هەولێر - INA
    وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دڵشاد شهاب، رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.
    وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دڵشاد شهاب، لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: چەند پێگەیەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەكیان دەربارەی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە. لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە ئەو دەنگۆیانە لە هەموو ڕاستییەكەوە دوورن و نێچیرڤان بارزانی بە شێوەیەكی ئاسایی ئەركەكانی جێبەجێ دەكات.