بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگهیندراوێكدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا - ڕایگەیاندووە، "مەندەلاوی پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزی عێراق کرد بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی گەشتیاری عەرەبی لە هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەخت گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “سەرکەوتنی عێراق لە تێپەڕاندنی ستانداردەکاندا مەرجی پێویست ڕەنگدانەوەی ئەو بەرژەوەندییە گەورەیەیە کە دەسەڵاتی یاسادانان و حکومەت بەم کەرتە گرنگە دەیبەستنەوە".
بەپێی راگهیندراوهكه مەندەلاوی ئهوهیش وت : “ئەم هەڵبژاردنە بەبێ قوربانیدانی عێراقییەکان و خەمی ئەوان بۆ پێگەی وڵاتەکەیان بەدی نەدەهات”، دەشڵێت، “بەغدا بە مێژوو و شارستانیەتە دەوڵەمەندەکەیەوە، شایستەی ئەوە دەکات مۆدێلێکی ناوازە بخەنە ڕوو کە ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی کۆمەڵگا و قووڵایی زانستەکەی و فرەچەشنی کولتوورەکەیە، بۆیە ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشداریان کرد لە پاڵپشتی هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٥".