بەغدا –INA
ئهمڕۆ سێشهممه ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگهیاند كه ئەرکی دەوڵەتە بە هەموو دامودەزگاکانییەوە مافی شەهیدان زامن بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک کەسوکاری شەهیدان، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و دەرکردنی چەتەکانی داعش لە خاکی عێراق بوون بە قوربانی.
ههروهها" لە سەرەتای دیدارەکەدا سورەتی فاتیحە بۆ گیانی پاکی شەهیدان خوێندرا"، و سودانی بەخێرهاتنی خێزانەکانیانی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "ئاهەنگ گێڕان لە ڕۆژی سەرکەوتندا یادکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە قوربانیان داوە، ئەویش ئەو شەهیدانەن کە خوێنیان بووە هۆی لەناوبردن و تێکشکاندنی هێزەکانی خراپەکاری، هەروەها قوربانیدانی بنەماڵەکانیان مایەی شانازی و سوپاسگوزارییە و ئەرکی دەوڵەتە بەهەموو دامودەزگاکانییەوە مافەکانیان بەبێ منەت دەستەبەر بکات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆك وهزیران "دەست خۆشی لە هێزە ئەمنییەکانمان کرد بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و دەزگای دژە تیرۆر و هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی و پۆلیسی فیدراڵییەوە، کە هەموویان کێبڕکێیان دەکرد بۆ بەرگری کردن لە عێراق، هەروەها بە شانازییەوە ستایشی فەتوا پیرۆزەکەی مەرجەعییەتی باڵای کرد، کە باشترین هاندەر و پاڵنەر بوو بۆ ئیرادە و سووربوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا".
ههروهها سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە كه "هەموو ئەو شتانەی دوای سەرکەوتن لە عێراق بەدەست هاتن، لە ڕووی ئەمنی و سەقامگیری و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە، لە سایەی خوێنی پاکی شەهیدان و بریندارەکان بوو"، ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه وەک حکومەت توانیان لەسەر بنەمای ئەو قوربانیانە کارەکان بۆ بنیاتنانی وڵاتەکەمان بەرەوپێش بهرن"، ئاماژەی بەوەدا کە "شەڕی دژی تیرۆر دەرفەتێک بوو بۆ هاودەنگی عێراقییەکان بەهەموو پێکهاتەکانییەوە، بە عەرەب و کورد و تورکمان و شەبەک و موسڵمان و مەسیحی و سابیئی و ئێزدی"ـەوە، جگە لەهەڵوێستی دۆست و دراوسێکانمان لەگەڵ عێراق".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە" قەبارەی ئەو کوشتن و قڕکردنە کرد کە قەوارەی زایۆنی، لە دژی گەلەکەمان لە غەززە ئەنجامی دەدات و پرۆسەکانی کوشتنی بەردەوامی ئاوارەکان لە کەمپەکان، جگە لە شەڕی نادادپەروەرانەی بۆسەر لوبنان کە تاوانێکە جیاواز نییە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، لە کوشتن و بێڕێزی کردن بە خوێن و پیرۆزییەکان".
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت