سەرۆک کۆمار: پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 دەکەین

سیاسی
  • 10-12-2024, 16:58
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، سه‌رۆك کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید ، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەغدا وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 دەکات.

    کۆمار عه‌بدول لەتیف جەمال رەشید لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (X)   بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەریگرت نووسیوێتی" پیرۆزبایی لە بەغداد دەکەین کە بەغدای وەک پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025 هەڵبژارد".

    ئاماژەی بەوەشکرد، " هەڵبژاردنی بەغدا داوا لە هەموومان دەکات کە خزمەتگوزاری زیاتر و ئاوەدانکردنەوە پێشکەش بە بەغدا بکەین، کە میراتێکی شارستانی و کولتووری هەیە کە جیهانی ڕۆشن کردووەتەوە".

    سه‌رۆك كۆمار وتیشی: دەستخۆشی لەو هەوڵانە دەکەین کە بووە هۆی ئەم دەستکەوتە گرنگە و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.