هه‌ندێك له‌شاندە عەرەبییەکان گەیشتن بە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ٦١مین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی

ناوخۆ
  • 10-12-2024, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، شاندە عەرەبییەکان گەیشتنە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ٦١مین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی.

    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند، "شاندە عەرەبییەکان گەیشتنە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی 61ەمین دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی".

    ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی فەرمانگەی جێبەجێکاری دەستەی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان، د.عادل عەداوی، گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ٦١مین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبی، ئاماژەی بەوەدا کە “بریکاری تەکنیکی سکرتێری وەزارەتی تەندروستی، هانی موسا عەقابی، پێشوازی لە سەرۆکی فەرمانگەی جێبەجێکاری دەستەی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان کرد".