بەغدا –INA
ئەمڕۆ، سێشەممە ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بەغدای پایتەختی خۆشەویست، شارستانیەت و مێژوو و کولتوور لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاری عەرەبیەوە، بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ كرد.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی(X)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) وەریگرت نووسیوێتی: "پیرۆزبایی لە سەرجەم عێراقییەکان دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی پایتەختی خۆشەویستمان، بەغدای شارستانیەت و مێژوو و کولتوور لەلایەن ڕێکخراوی گەشتیاری عەرەبییەوە، بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی 2025".
سودانی هاوکات "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدارییان لەم هەڵبژاردەیە کردووە" ههروهها و جەخت لەوە كردهوه كه بەردەوام دهبن لەو بەرنامە و پڕۆژانەی کە حکومەتەکەمان دەستی پێکردووە بۆیان، هەر لە سەرەتای ئەرکە جێبەجێکارەکانییەوە، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دووبارە مۆدێرنکردنی ژێرخانەکانی پایتەخت، بەجۆرێک و لە ئاستێکدا بێت کە شایستەی عێراق بێت".
ههروهها سهرۆك وهزیران ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه " ئەمە بەبێ قوربانی گەورەی عێراقییەکان و سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا کە ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە بەدەست نەدەهات، و ئێمە وەبەرهێنانمان کرد بۆ باشترکردنی ڕووی دەرەوەی عێراق و کراوەیی لە پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی دیپلۆماسی بەرهەمهێنەردا، کە نوێنەرایەتی خاڵێکی سەرەکی کرد بۆ حکومەتەکەمان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا".