به‌غدا-INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، فه‌رمانده ئەمنییە سەربازییەکان تاوتوێی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکانی سنووری هاوبەشی عێراقیان کردووە.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه" ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فه‌ریقی یه‌كه‌می ڕۆكنی هێزە تایبەتەکان، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، و فه‌ریقی یه‌كه‌می ڕۆكن قەیس ئەلمحەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی ئەمنی كرد كه‌تێدا یاریدەدەری سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، وفه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پیاده و ئه‌فسه‌ری ده‌سته‌ی ڕۆكن له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری وفه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ژمارەیەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و پلەبەندی پاڵپشتی و خزمەتگوزاری ئاماده‌بوون.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە کراوەیی و جێگیرکردنی کەرتە ئەمنییەکان کرا، هەروەها باس لە هەڵسەنگاندنی کەرتەکان و هەوڵە هەواڵگرییەکان کرا، ئەمە جگە لەوەی جەخت لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان لەسەر سنووری هاوبەشی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوکاری لە بواری کاری هاوبەشی ئەمنی کرایەوە.
هه‌روه‌ها ئامادەبووان باسیان لە کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو کرد کە بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی چەتە تیرۆریستییە شکستخواردووەکانی داعش ئەنجامدراون. هەروەها باسیان لە ئامادەیی یەکە ئەمنییەکان و بنیاتنانی تواناکانیان بۆ جۆر و پێکهاتە جیاوازەکانی هێزە ئەمنییەکان كرد.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕا و دیدگاکانی ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به‌داهاتوو بۆ کاری ئەمنی، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، و پەرەپێدانی چارەسەری دەستبەجێ گفتوگۆكران.