بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش بۆ دەستەبەرکردنی یەکگرتوویی خاکی سووریا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران گفتوگۆیهكی تەلەفۆنی لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجامدا، تیشکی خستە سەر پێداچوونهوه بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سووریا و کاردانەوەکانی دۆخی ناوچەکە.
ههروهها هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش و بەهێزکردنی پەیوەندی عەرەبی کردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتی خاکی سووریا و پاراستنی سەروەری ئەم وڵاتەی برا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە لهم پەیوەندییە تهلهفۆنییهدا کۆدەنگییەکی هاوبەش بوو لە دیدگاکاندا سەبارەت بە ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی سووریاییەکان لە فرەچەشنی نەتەوەیی، ئایینی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، و پشتیوانیکردن لە هەموو كارێك کە ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا و ناوچەکەدا بەهێزتر بكات.