بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق ڕاگەیاند.
بەشی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی لە نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی ئەنجامدا.
لهم كۆبوونهوهیه سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسیان لە ڕەوتی ڕووداوەکانی ناوچەکە و جیهان و ئەو ڕۆڵەی کرد کە عێراق دەیگێڕێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هەوڵە ئەمنی و دیپلۆماسییەکانی حکومەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە" سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەڵوێستەکانی قوربانیدان، ڕزگاربوون، و خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانمان، هێزەکانی حهشدی شهعبی، و هەموو دەزگا و پێکهاتە ئەمنییەکانیان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریستدا و ڕزگارکردنی پارێزگاکانی عێراق وەبیرهێنایەوە، جەختان لەوهكردهوه کە ڕۆڵە ئازاکانی عێراق بە هەمان ڕێباز بەردەوام دەبن بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی هێزەکانی تاریکی ئەگەر دووباره هێرش بکهنه سەر ئاسایشی وڵات".