قاسم ئەعرەجی: هەڵوێستی عێراق لەگەڵ خواستەکانی گەلی سوریایه‌ بۆ حکومەتێک کە یەکێتی گەل بپارێزێت

سیاسی
  • 9-12-2024, 21:45
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە، كه‌هەڵوێستی عێراق لەگەڵ خواستەکانی گەلی سووریایه‌ بۆ حکومەتێک کە یەکێتی گەل بپارێزێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئۆفیسەکەی خۆیدا پێشوازی لە ستیڤن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کرد.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە خێراکانی سه‌ر گۆڕەپانی سوریا و کاریگەریان لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی عێراق کرا.
    ئەعرەجی جەختی له‌هەڵوێستی حکومەتی عێراق سەبارەت بە پێشهاته‌كانی سووریا كرده‌وه‌، ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق چاودێری ئەو ڕووداوانە دەکات کە لە سوریا ڕوودەدەن و هەڵوێستی عێراق لەگەڵ خواستەکانی گەلی سوریایە بۆ حکومەتێکی هەمەلایەنە و گشتگیر کە یەکێتی گەل و خاکی سوریا بپارێزێت”.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ پرسی کەمپی هۆڵ و گەڕانەوەی سەرجەم عێراقییەکانی ناو زیندانەکانی هسده‌.