بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) پشتڕاستی کردەوە کە عێراق بۆ جیهانی سەلماندوە کە توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خوڵقاندنی داهاتووی هەیە.
نوێنەرایەتی لە بەیاننامەیەکدا کە بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن لە عێراق بڵاویکردووەتەوە، و بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووه" لە دەیەی کانوونی دووەم، عێراق ڕۆژی سەرکەوتن دەگێڕێت، لە ساڵیادی ڕزگارکردنی خاکەکهی لەژێر دهستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەم ڕۆژە وهكو وێستگهیهكی گرنگی نیشتمانیه کە تێیدا وڵات ئەو قوربانییە گەورەیەی عێراقییەکان بۆ گەڕاندنەوەی خاکیان و دامەزراندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا بەبیر دەهێنتهوه.
ئاماژە بەوەشکرد ڕۆژی سەرکەوتن جگە لەوەی بۆنەیەکە بۆ پیرۆزبایی دڵسۆزانە، جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە دەکاتەوە کە بەهۆی هەوڵی هەموو لایەک لە عێراق و هاوبەشەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەدەست هاتوون. هەروەها وهكو بانگەوازێکە بۆ ئەوەی هەمووان یەکڕیزی نیشتمانی و کردەوەی هاوبەش بۆ عێراقێکی بەهێز و بەتوانا بەهێز بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددایهكان و دوورکەوتنەوە لە گرژی و ململانێكان کە ڕووبهرووی ناوچەکە بویتهوە.”
ههروهها وتی" بەم بۆنەیەوە، ئەو دەستکەوتانە بهرز دهنرخێنین کە لە دوای سەرکەوتنی مەیدانی بەسەر تیرۆردا بەدەست هاتوون، داواش دەکەین کارکردن بەردەوام بێت بۆ ڕزگارکردنی عێراق نەک تەنها لە پاشماوەکانی داعش، بەڵکو لە هەموو جۆرەکانی توندڕەوی و کۆنەپەرستی، و چاوەڕوانی عێراقێک دەکەین کە تێیدا هەمووان چێژ لە ئاسایش و ئارامی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا وەربگرن، ههروهها داخستنی لاپەڕەکانی ڕابردووی پڕ لە ئازار بۆ هەمیشە لە ڕێگەی پێشخستنی ئاشتەوایی نیشتمانی بە شێوەیەک کە پاراستنی دەستکەوتەکان، و داكۆكیكردن لهسهر وشهی كۆكردنهوه ویهكخستنی ریزهكان و دوورکەوتنەوە لەسەرچاوەی دابەشبوون و دووبهرهكی، لەوانەش بابەتگەلێکی مشتومڕاوی کە بەشدار نین لە بەهێزکردنی یەکڕیزی ویهكێتی کۆمەڵگا و یەکگرتوویی پێکهاتەکانی.
ئاماژە بەوەشکرد "هیوایەکی زۆرمان هەیە کە خۆشی سەرکەوتن تەواو بێت بە گەڕانەوەی هەموو ئەو هاوڵاتیانه کە بەهۆی ئەم ململانێیەوە بە زۆر ئاوارە بوون بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بە شکۆمەندی و سەلامەتییەوە، هەروەها گهرانهوهی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراقی لە کەمپی ئەلهۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگا.
ههروهها ئهوهشی ڕاگهیاند" لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە ئەو هەوڵە گەورەیەی حکومەتی عێراق بەرز دەنرخێنین، بە پاڵپشتیی نوێنەرایەتی یونامی و تیمی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن سهبارهت بهم پرسه، ئاماژە بەوەشکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەم بۆنەیەوە پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ حکومەت و گەلی عێراق لە وەرگرتنەوەی سەروەری و کۆنترۆڵکردنی تەواو بەسەر خاکەکهی و گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەسەندنی بەردەوام دووپات دهكاتهوه.
نوێنەرایەتییەکە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا وتووه" عێراق بۆ جیهانی سەلماندوە کە توانای هەیە، بە هاودەنگی گەلەکەی، بەسەر تەحەددیاتەکاندا زاڵ بێت و ئایندەیەکی گەشاوەتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هەموو هاووڵاتیانی دروست بکات".
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت