بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی پارێزراو لەلایەن قەوارەی زایۆنی لەگەڵ کۆماری عەرەبی سوریا كرد.
وەزارەتی دهرهوه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تیایدا هاتووه" بە توندترین شێوه ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەی پارێزراو لەگەڵ کۆماری عەرەبی سوریا لە جۆلان و خاكه دهروروبهركانی لەلایەن قەوارەی زایۆنیستیەوە دەكهین، ئاماژە بەوە دەکات ئەم ڕێوشوێنە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی شەرعیەتی نێودەوڵەتیه."
وەزارەتی دهرهوه جەختی لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری سوریا و پاراستنی سەقامگیری و یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێویستی خۆبەدوورگرتن لە هەر دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی ئهم وڵاته کردووەتەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت لە ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە کە ئیستیغلالی دۆخی ئێستا کۆماری عەرەبی سوریا دهكات.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت