به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پشتڕاستی کردەوە کە فەتوای جیهادی جیهانی لە مەترسیدارترین پڕۆژەی تاریک ڕزگار کرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە" پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و گەلانی ناوچەکە و جیهان ده‌كه‌ین بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی گەورە بەسەر هێزەکانی تیرۆرستی داعشدا، جەختی لەوە کردەوە کەفتوای پیرۆزی دەسەڵاتی باڵای ئایینی (خوای گه‌روه بپارێزیت) سەبارەت بە جیهادی كه‌فائی و وەڵامدانەوەی جەماوەری فراوان بۆ فه‌تواكه، جیهانی لە مەترسیدارترین پڕۆژەی تاریک و ئایدۆلۆژیای توندڕەوی خوێناوی لە مێژوودا ڕزگار کرد.”
مەنده‌لاوی وتی" ئەو پێشهاتە خێرایانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، لە درێژەی هێرش و تاوانە زایۆنیستییەکان و دووبارە پڕچەککردنەوە و جوڵەی باندە تیرۆریستییەکانه، كه‌ئامانجیان سەپاندنی واقیعێکی نوێیە کە خزمەت بە تەماحە فراوانخوازەکانی زایۆنیستەکان بکات و ئیرادەی گەلانی ئازاد له‌ناو ببات، هه‌روه‌ها داوای به‌گه‌ڕخستنی هەوڵە عەرەبی و ئیسلامییەکان كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پلانانە كە ئامانجی تێكدانی سەقامگیری وئاسایشی وڵاتانی تەواوی ناوچەکەیه، هه‌روه‌ها داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست كرد بۆ نه‌هێشتنی دەرفەتی دوژمنانی عێراق وپاراستنی دەستکەوتەکان كهشەهیدان به‌ده‌ستیان هێناوه وئەمڕۆش ئێمه ئاهەنگ بۆ سه‌ركه‌وتن وده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان دەگێڕین.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت