سەرۆکی کۆمار لە ڕۆژی سەرکەوتندا: دووباره‌ جەخت لەسەر یەکخستنی ڕیزەکانی نيشتيمانی و پشتیوانیکردن لە هەوڵە ئەمنییەکان دەکەینەوە

سیاسی
  • 9-12-2024, 20:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدول لەتیف جه‌مال ڕەشید، سەرۆک كۆمار جەختی لەسەر یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی و پاڵپشتیکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و کاری هاوبەش کردەوە بەمەبەستی چەسپاندنی ئاسایشی وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک.
    سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) - كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی تیرۆریستی داعشدا، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و هێزه‌ ئه‌منییه‌ قارەمانەكان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە ده‌كه‌ین له‌سوپا و پۆلیس و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمەرگە، و یادی خوێنی پاکی شەهیدەکانمان له‌گه‌ڵ فه‌توای مه‌رجعی باڵا كه‌هێزه‌كانی گه‌ل كۆیكرده‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. 
    هه‌روه‌ها دووباره‌ ته‌كه‌زی له‌سه‌ر یەکخستنی ڕیزەکانی نیشتمانی و پشتیوانكردن لە هەوڵە ئەمنییەکان، و کاری هاوبەش كرده‌وه‌ بۆ زیاتر به‌رپاكردنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک، و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.