بهغدا-INA - محهمهد تالبی
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەمەداوی دووپاتیکردەوە کە عێراق زوو خۆی ئامادەکرد بۆ بەهێزکردن و پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای و دەستەبەرکردنی بەرەی ناوخۆی وڵاتەکەی لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستێکی نهگۆڕی هەیە کە پاڵپشتی لە یەکێتی سووریا و یەکپارچەیی خاکەكهی دەکات، ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیرۆر نابێت بەشێک بێت لە هیچ دۆخێکی سیاسی نوێ یان پێکهاتنێک لەوێ، و ڕێگە نادات ههرهشه لهئاسایش و سەقامگیرییەکەی بکات.
محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بەپێی دیدگای فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عێراق پێشوەختە ئامادەکاری کرد و بە ئەولەویەتێکی بەرزەوە بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ سووریا، هەروەها بەهێزکردنی ئاسایشی ناوخۆ و ئامادەکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی، وتی" هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی هێڵی بەرگری و خۆقهیمكردنهوه پاراستنی سنوورەکان بەهێزتر کردووە.
ئاماژە بەوەشکرد كههەڵوێستی عێراق نهگۆڕه لە پاڵپشتیکردنی یەکگرتوویی ویەکپارچەیی خاکی سووریا و ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکانی، هەروەها تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەکان نابێت بەشێک بن لە دۆخێکی سیاسی یان پێکهاتەیەکی نوێ یان هەر نازناوێک چونکە عێراق پێشتر بەدەست کاردانەوەکانیەوە زۆر ناڵیوه کە گروپە تیرۆریستییەکان بەرهەمهێنا وسنوورەکانیان بەزاند و هێرشیان کردە سەر شارەکان. بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببینەوە و شکستی پێبهێنین، قوربانییەکی زۆر گرانبەهامان دا، و ئێمه ڕێگا بههیچ هەڕەشەیەک نادهین."
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لهدرێژهی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە عێراق ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا دەگرین و هەڵوێستەکانی لەگەڵ گەلی عێراق بەرز دەنرخێنین، بۆ ئێمە زۆر گرنگه کە سنوورەکان بپارێزین و ڕێگە نەدەین هیچ پێشهاتێک کاریگەری لەسەر عێراق هەبێت، چونکە شانۆی ئۆپەراسیۆنەکان لە سووریا کاریگەری گەورەی لەسەر عێراق هەبوو لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ساڵی ٢٠١٤، ڕۆژانی هێرشی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.