بهغدا-INA- فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ دووشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ليوا یەحیا ڕەسووڵ، دووپاتیکردەوە کە عێراق هێزی چەکداری بەهێزی هەیە کە توانای پاراستنی و پارێزی سەروەری خۆی هەیە.
ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا لە سایەی خوێنی پاکی سەرجەم ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی عێراقدا هات کە بەشداری شەڕەکانی ڕزگاریخوازییان کرد و توندترین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا تا توانیان تیرۆریست پاک بکەنەوە و دەربکەن چەتەکان لە خاکە عێراقییەکانەوە، ئاماژە بەوە كرد کە فتوای ڕێبەری باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، سهبارهت بە جیهادێکی كهفائی، تەرازووەکەی دالكاند و پاڵەوانەکانی عێراق پەلەیان کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو خاکەی عێراق کە لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی تیرۆریستانی داعشدا بوو.
ئاماژە بەوەشکرد" ئەمڕۆ لە حەوتەمین ساڵیادی بەدەستهێنانی سەرکەوتن، عێراق هێزی چەکداری زۆر بەهێزی هەیە کە ئامادەیە بەرگری لە عێراق و سەروەری وڵاتەکەی بکات، ورێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محهمهد شیاع سودانی هەیە، بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەی ئەمنی و سەربازی و هێزە چەکدارەکان بە نوێترین کەرەست و چەک، جگە لەبەشێوەیەکی بەرچاو تواناکانی هێزە چەکدارەکان بنیات بنێن.
ڕەسووڵ لە درێژەی قسەکانیدا وتی" پاڵپشتییەکی زۆر لە سەرکردایەتی سەربازی عێراق بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەیە، بۆ هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی و سەقامگیری، ئاماژە بەوەشکرد " فهرمانده سەربازییهکانی لە هەموو ئاستەکاندا هەمیشە لەگەڵ یەکەکاندا ئامادەن بۆ بەدواداچوون بۆ هەموو پێویستییهكان لهپێناو بنیاتنانی تواناکان بە شێوەیەک كهشایسته بێت بۆ دامەزراوە سەربازییەکەی عێراق.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە بەسەر چەتەکانی داعش، چەند ڕێنمایەکی دەرکرد.
ئەو ڕێنمایانە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئەمانەی خوارەوەن:
ـ ئاڕاستەکردنی وەزارەتەکانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ناوچە ئازادکراوەکان بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2024 بکەنە ڕۆژی ئاهەنگی ناوەندی بۆ خوێندکاران لە قوتابخانە و زانکۆکان و کاتژمێری یەکەم تەرخان بکەن بۆ بهرزكردنهوهی ئاڵای عێراق و پێشکەشکردنی وتار بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە و ڕزگارکردنی پارێزگاکان لە دەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.
ـ ئاڕاستەکردنی هێزە ئەمنییەکان لەسەرجەم پاڕێزگاکان بۆ کارکردن لەسەر ئەنجامدانی چالاکییە جەماوەری و جوانكاری بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی گەورە لەسەرجەم كهرت وپاڕیزگا و قەزاو ناحیەکان بۆ ماوەی لە 8ی کانونی یەکەمی 2024 تا 12ی کانونی یەکەمی 2024.
ئاڕاستەکردنی وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەنجامدانی چالاكی بهبۆنهی حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا لهدوای ئاهەنگی ناوەندی.
ـ ئاڕاستەکردنی سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بۆ یادکردنەوەی حەوتەمین ساڵیادی سەرکەوتنی گەورە بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ماوەی لە 8ی کانونی یەکەمی 2024 تا 12ی کانونی یەکەمی 2024.
- ڕێنمایییەک بۆ پێویستی تەواوکردنی هەموو شایستەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکان، بەو پێیەی پلانێکی بنەڕەتی مەنهەجی وەزاری حکومەتی عێراقە.
- ئاڕاستەکردنی شارەوانی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان بۆ کردنەوەی پارکەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جەماوەری یادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە بکەنەوە.
- ڕێنمایەک بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بۆ یادی ڕۆژی سەرکەوتن.
- دەستپێکردنی پێشبڕکێی پەیکەرسازی هونەری کە بەرجەستەی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورەی عێراق بكات.
- فلیکس بڵاوبكرێنهوه و هەڵمەتێکی ڕیکلامی گەورە ئهنجام بدرێت بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە گەورەیە.