بهغدا-INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ژینگە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی ڕاگەیاند بە ئامانجی داخستنی چالاکییە پیشەسازییەکان کە پێشێلکردنی ستانداردە ژینگەییەکانن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە کاریان کردووە بۆ کردنەوەی هێڵی گەرم بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتییان کە پەیوەندییان بە پیسبوونی ژینگەوە هەیە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت لوئهی ئەلموختار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" فەرمانی دیوانی ژمارە 241285 دەرچووە، بە سەرۆکایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ئەندامێتی ههر یهك لهوەزارەتی ژینگە و پارێزگا وئهمانهتی بەغدا و وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی."
موختار جەختی لەوە کردەوە کەوەزارەت چاودێرییەکی وردی هەیە بۆ چالاکییە پیشەسازییەکان کە پێشێلکردنی ستانداردە ژینگەییەکانن، ڕوونیشیکردەوە کەبە پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش، وەزارەت دەتوانێت ئەو چالاکییانە رابگرێت و دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی بڕیارە ژینگەییەکان بەپاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد كهبەڕێوەبەرایەتی ژینگەی بەغدا ئۆپەراسیۆنی دۆزینەوە و لێکۆڵینەوەی هەڕەمەکی لەدەرەوەی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدەدات بۆ دەستنیشانکردنی چالاکییە سەرپێچیکارەکان.
لهكۆتایی دا وتی" وەزارەتی ژینگە هێڵی گەرمی ئامادهیكردووه بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان سەبارەت بەو حاڵەتانەی کە زیان بە ژینگە و تەندروستی گشتی دەگەیەنن، جەختیشیکردەوە كهوەزارەت بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکان بە توندی مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتانە دەکات.