بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کوژرانی دوو تیرۆریستی دیار لە ئەنبار ڕاگەیاند.
دهزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" هێزێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراودا لە پارێزگای ئەنبار، توانیویەتی هەڵبکوتێته سەر یەکێک لە کۆڵانەکانی تیرۆریستان و لەناوبردنی ئەندامەکانی کە خۆیان لە ماڵێكدا دحەشاردابوو.
ئۆپراسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بوو بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەکان و پاککردنەوەی خاکی عێراق لە خراپەکارییەکانیان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" لەکاتێکدا شانازی بەو دەستکەوتە ئەمنییە دەکەین، بهڵام بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی دوو ئەفسەری قارەمانمان ڕادهگهینین کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا لهدوای ڕووبهرووبوونهوهیهكی چەکداری لەگەڵ تیرۆرستان شههیدكران، وجەختیشی لەوە کردەوە کە قوربانیدانیان وەک چرایەک دەمێنێتەوە کە ئیلهامبەخشە بۆ هێزه ئەمنییەکان بۆ پاراستنی عێراق و گەلەکەی.
ئاماژە بەوەشکرد، ئەم مەفرەزە تیرۆریستییە ماوەیەکی زۆرە لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی مەفرەزەکانی هەواڵگریدایە و دەنگۆی هاتنی لە دەرەوەی سنوورەکانەوە دووره لهڕاستی، ههروهها داوا لەهەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دهكهین زانیاریهكان لە سەرچاوە فەرمییەکانیانەوە وەربگرن.