بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە لە سەردانەکەیدا بۆ کەرتی سنووری عێراق و سوریا، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ کۆمەڵێک ڕاسپاردەی گرنگی بۆ پاڵپشتیکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگری دهركردووه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، هاتووه" شەمەری بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک لەسەر سنووری عێراق و سوریا ئامادەیە، وئاگاداری ڕهوشی یەکە ئەمنییەکان لە ناوچەکە و پلانەکانی جموجۆڵ و جێگیرکردنی هێزه ئەمنییهكان بووه، هەروەها کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای لیوای نۆیەم لە ناوچهی دووەم لەناو فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە وەزیر ئاگاداری گرنگترین ئەرکانی هێزە ئەمنییەکان بوو كهبۆ بههێزكردنی پاراستنی سنوور و دابینكردنی ئاسایشی کەرتی سنووری ئهنجام دهدهن، هەروەها کۆمەڵێک ڕاسپاردەی دەرکرد بۆ بەهێزکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگری لە چوارچێوەی ئهم کەرتهدا.