كه‌سناسی: له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ور پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ونزم ده‌بن

ناوخۆ
  • 9-12-2024, 11:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ده‌سته‌ی كه‌شناسی پێشبینیه‌كانی خۆی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی داهاتوو ڕاگه‌یاند و پێشیبنی كرد پله‌كان گه‌رما به‌رز ونزم ببن و له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی وڵاتیش هه‌ور هه‌بێت.

     ده‌سته‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، ڕاگه‌یاندووه‌" سبه‌ سێ شه‌ممه‌، له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه‌ی باشوورهه‌ور وساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكوور پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌ناوچه‌ی باشوور تۆزێك نزم ده‌ن، به‌زرترین پله‌ له‌به‌غدا وسه‌ڵاحه‌ددین و بابل و واست و كه‌ربه‌لای پیرۆز و دیوانیه‌ 22 پله‌ ده‌بێت و له‌دیالا ومیسان و زیقار و موسه‌ننا 23 پله‌ ده‌بێت و له‌به‌سرا 24 پله‌ و له‌هه‌ولێر و نیه‌ناوا و ئه‌نبار 20 پله‌ ده‌بێت.

     بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان له‌نێوان هه‌ور وساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیكی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ده‌بن له‌سه‌رانسه‌ر وڵات. به‌ڵام بۆ ڕۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ندێ جار هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه‌ی باكوور هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌سه‌رانسه‌ر وڵات نزم ده‌بنه‌وه‌. بۆ ڕۆژی هه‌ینی ئاسمان له‌نێوان هه‌ور بۆ هه‌ور وساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌ی باكوور تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه‌.