به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق هیوای خۆی دەربڕی کە گۆڕینی ڕژێمی سیاسی لە سووریا خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ گۆڕانکارییەکی هۆشیارانەی دیموکراسی.
حەمودی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگه‌یاندووه" سوریا سییەکانی عێراقە، و ترپه‌ی ناوچه‌كه‌یه کە کاروبارەکانی ڕاسته‌ڕی نابێت ئه‌گه‌ر سووریا سه‌قامگیر نه‌بێت، ئەمەش وامان لێدەکات هەمیشە لە خەمی هەموو حاڵەتێکی نائاساییدا بین کە تێیدایە، و ئێمە په‌رۆشین بۆ ئاسایش و سەقامگیری و یەکگرتوویی گەلەکەی و ڕۆڵی چالاکانەی لە جیهانی عەرەبیدا وبه‌تایبه‌تی پشتگیریكردنی له‌فه‌له‌ستین.
شێخ حەمودی هیوای خۆی دەربڕی کە گۆڕینی ڕژێمی سیاسی لە سوریا ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ گۆڕانکارییەکی دیموکراسیی هۆشیارانە کە یەکێتی و پێگەی سوریا بپارێزێت، هەروەها گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، بەشدارییەکی دادپەروەرانەیان هەبێت لە حوکمڕانی لە ڕێگەی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە ژێر دەستی چاودێری نێودەوڵەتی و ڕژێمی نوێ دیدگاكه‌ی له‌ئینتیما نیشتیمانیه‌كه‌ی و ئینتیمای بۆ نه‌ته‌وه وبه‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ستپێ بكات، بە شێوەیەک کە ئاشتی و سەقامگیری به‌هێزتر بكات و دەرفەتەکانی هه‌ڵستانه‌وه بۆ هه‌مووان زیاتر فه‌رهه‌م بكات.