بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، هاوسۆزی پەرلەمانی عێراقی لەگەڵ گەلی سوریا لەم قۆناغە گرنگەدا دووپاتکردەوە.
مەشهەدانی لە بەیاننامەیەکدا كهبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتانە دەکەین کە ئەمڕۆ لە سووریای برا ڕوویاندا و ڕێزی تەواوی خۆمان بۆ ئیرادەی گەلی سوریا و بژارده ئازادەکانی ڕادهگهینین بۆ گەیشتن بە گۆڕانکاری سیاسی کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانیانە بەرەو بنیاتنانی دەوڵەتێکی مەدەنی عەرەبی ئاشتیخواز وسەقامگیر.
ئاماژە بەوەشکرد عێراق و سوریا دوو وڵاتی بران کە بهپەیوەندیهكی قووڵی مێژوویی و جوگرافی و کولتووری بەیەکەوە گرێدراون، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەخت لەسەر گرنگی گەڕاندنەوەی سوریا دەکاتهوه کە ڕۆڵی ڕاستەقینە و سەرەکی خۆی لە ناوچەی عەرەبی بگێرێت و لابردنی کاریگەرییەکانی ئەوەی ڕوویداوە ، کە کاریگەری لەسەر هەمووان هەبووە و دەشڵێت: هەموومان پشتیوانی تەواومان بۆ سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دووپات دەکەینەوە وهەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەروەری سوریا یان هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری سوریا ڕەتدەکەینەوە."
ههروهها وتی" ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم قۆناغە گرنگەدا هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی سوریا دەردەبڕێت. هاوکات داوای پاراستنی ئاسایش و باری گشتی و پاراستنی گیان و ماڵ و موڵک و دەستەبەرکردنی سەلامەتی دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان دەکات بە شێوەیەک کە بەشدارە لە گەیشتن بە سەقامگیری و گواستنەوەیەکی ئاشتیانە کە خواستەکانی گەلی سوریادا دهستهبهر بكات.
مهشههدانی لە درێژەی بهیاننامهكهیدا وتی: ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە بژاردنی گەلی سوریا بژاردەی خۆیهتی، ئێمە ڕێزی لێدەگرین، هەروەها سەقامگیری و ئاسایشی سوریا ڕاستەوخۆ ڕهنگدانهوهی لەسهر سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە ههیه، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەمووان ولایەنە ناوچەییەکان دهكهین کەپشتیوانی لە گەلی سوریا بکەن بۆ بەدەستهێنانی داهاتوویەکی سەلامەت و سەقامگیر کە لەگەڵ ئیرادەی ئازاد و خواستە ڕەواکانیان بگونجێت."