به‌غدا-INA
سەرۆکایەتییەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سوریا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دوێنێ، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆکایەتییەکان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، به‌شداری كردووه وهه‌ر یه‌ك له‌عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆکی کۆمار ومەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فائیق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماده‌بوون و کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسی‌یان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە و بەدواداچوون بۆ دۆخی هاووڵاتیانی عێراقی لە سوریا و پێویستی دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیان به‌سەلامەتی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگه‌رێنه‌وه عێراق.
هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو ڕێوشوێنانە کرا کە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی خاكی عێراق لە هەر کاردانەوەیەکی به‌هۆی ڕه‌وشی سووریا، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و سوریا و پاڵپشتیکردنی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کرایەوە. کۆبوونەوەکە دڵنیایی بە گەلی عێراق دا کە پێشوەختە ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتەبەر، له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له‌هه‌ر ڕه‌وشێكی له‌ناكاو.
هه‌روه‌ها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا هەڵوێستی پتەوی عێراقی دووپاتکردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی یەکێتی و ئاسایش و سەقامگیری سوریا، جەختی لەسەر گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری خاكی سوریا و هەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا کردەوە بۆ ئەوەی بە سەلامەتی و ئارامی بژین و داوای له‌کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی جددی سەقامگیری ناوچەکە بگه‌ربخات، ئاماژە بەوەشکرد کەئاماده‌بووان جەختیان لەوە کردەوە کەعێراق هەڵوێستێكی یەکگرتوویی هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر پێشهاتەکانی ناوچەکە، له‌گه‌ڵ دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ دیاركردنی شێوه‌ی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا، و پەیوەندیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی عەرەبی و دۆست زیاتر چربكرێنه‌وه.