بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە"دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،ڕایگەیاند : کە هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی سوریا دەبێ بەگوێرەی پرەنسیپی عێراق بێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تێیدا هاتووە : دادوەر "فایق زیدان " بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی بەغدا کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی سوریا و کاردانەوەی ئەمنی و سیاسییان لەسەرئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەواوی ناوچەکە، هەروەها بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاووڵاتیانی عێراقی کە لە سوریا نیشتەجێن ، پێویستی سەلامەتی گەڕانەوەیان بۆ دەستەبەر بکرێت ، جا هەر کەسێک بیەوێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی سوریا عێراق وەک یەکەم وڵات پێویسته بەرژەوەندیەکانی بخاتە سەڕووی هەموو شتێکەوە و لەسەر ئەم بنەمایه مامەڵە لەگەڵ دۆخی داهاتووی سوریا بکات.