بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە،سەید "موقتەدا سەدر " سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعەکان ڕایگەیاند : کە پێشبینیی دەکات
گفتوگۆیەکی تۆکمەی نەتەوەیی لە سوریا ببێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراسی.
لە خوارەوە دەقی پۆستەکەی سەید سەدرە :
بەناوی خودای گەورەومیهرەبان
سڵاوی خودا بڕژێت بەسەر پێغەمبەرمان محەمەد و یاروو یاوەرانی::::
دوای ڕووخانی حوکمێک کە زیاتر لە پەنجا ساڵی خایاند لەسەر دەستی خەڵکی سەرجەم پێکهاتەکان لە سوریای خۆشەویست، ئەمڕۆ چاوەڕێی گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەی نیشتمانیین بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراسی کە سەرجەم نەتەوەکان لە گەلی کۆبکاتەوە بەبێ توندڕەوی ە حوکمڕانی سەربازە،یان دوورخستنەوەی پێکهاتەیەک، بۆ ئەوەی سوریای دراوسێ بتوانێت لە سەلامەتی و ئاسایشدا بژیت، دوور لە تیرۆری داعش یان دیکتاتۆریەت یاب دەستی دەرەکی ئەمریکاو ئیسرائیل.
ئێمە وەک گەلی عێراق هیوامان وایە و چاومان لە پەیوەندی هاوسەنگە لە نێوان ئەو دوو گەلە برایەدایە لە ژێر ناوی ئیسلام و عەرەبییەت و مرۆڤایەتیدا کە چارەنووسمان یەکە،کە دوژمن دەیەوێ بەناوی تاییفەگەری و جیاوازی سیاسی و یان ناسیۆنالیزم جیامان بکاتەوە.
خوای گەورە گەلی عێراق و سوریا بپارێزێت.
براکەت
موقتەدا سەدر
8/12/2024