سەید حەکیم : عێراق لە قۆناغێکی گرینگی بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدایە

ناوخۆ
  • 8-12-2024, 19:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی  ڕایگەیاند:  کە عێراق لە قۆناغی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدایە. 
    سەید"حەکیم " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : کە ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ "تسوی وی"  باڵیۆزی چین لە عێراق کۆبووینەوە و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی ناوچەکە، بەتایبەت پێشهاتەکانی ئەم دوایەی سوریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر دۆخی عێراق،هەروەك باسمان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و پەکین کرد،لەو ڕوانگەیەشەوە  جەختمان لەسەر پێویستی بەهێزکردن و گەشەپێدانی کردەوە بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆستدا بگونجێت.
    سەید حەکیم لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە هەر لە دیدارەکەدا گرنگی پاراستن و پتەوکردنی سەقامگیریی ئێستای عێراقمان باسکرد و ،ئەوەمان وت کە سەقامگیریی عێراق بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان پێویستە و ئەمەش ئەوەیە کە ئەزموونەکانی پێشوو سەلماندوویانە،هەروەک باسمان لە دەستکەوتەکانی حکومەت کرد لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەدا و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لەم قۆناغەدا  کە لەئەولەویاتی کارەکانیەتی، لە هەمان کاتدا جەختمان لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی غەززە هەڵبگرێت، هەروەها داوای فشارمان کرد بەرەو ئاگربەست و ئاوەدانکردنەوەی شارەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان.