بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕایگەیاند :کە سنوورەکان لەگەڵ سووریا بەتەواوەتی پارێز راون و هیچ مەترسیەک لەسەر ئاسایشی نی یە .
"شەمەری " لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی وەری گرتوە ، تیایدا ڕایگەیاند: یەکە گەورەکانی سوپا پاڵپشتی هێزە سنوورییەکان دەکەن لە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا.
ئاماژەی بەوەشدا : سنورەکان لەگەڵ سوریا بەتەواوەتی پارێزراوە و هیچ هەوڵێک بۆ نائارمئ سنور بونی نییە، جەختیشی لەوە کردەوە کە مەعنەویاتی ئەندامان سوپا و هێزەکان لەسەر سنووری عێراق و سوریا زۆر بەرزە.