مالیکی: ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریا دەگرین بۆ گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان

سیاسی
  • 8-12-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،ڕێزی خۆی بۆ ئیرادەی گەلی سوریا بۆ گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان دەربڕی.
    مالیکی لە پۆستێکدا  لەسەر سەکۆی خۆی لە پلاتگۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە،تیایدا ڕایگەیاند : کە ئێمە ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریای برا  دەگرین بۆ گۆڕانکاری و بنیاتنانی دەوڵەتەکەیان لە ڕێگەی پرۆسەی سیاسییەوە کە هەموو پێکهاتەکان  لە گەلی سوریا  تیایدا بەشداربن بەبێ پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی هیچ پێکهاتەیەک.
    ئاماژەی بەوەشدا : بەم بۆنەیەوە داوا لە گەلی عێراقیمان دەکەین، هەروەک چۆن داوامان لە گەلی سوریا کرد، لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی یەکبگرن و یەکپارچەیی وڵات و پڕۆسەی سیاسی بپارێزن و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی عێراق ڕەتبکەنەوە یەکێتی نیشتمانی بپارێزن.