حکومەتی عێراق بەیاننامەیەک لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی سوریا بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 8-12-2024, 16:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،حکومەتی عێراق بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە پێشهاتەکانی دۆخی سوریا بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی هەموو سوریاییەکان و گرنگی ئاسایشی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاراستنی سەربەخۆیی وڵاتەکە دەکاتەوە.
    "باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە : حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی سوریا دەکات،هەروەها بەردەوامە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست، بە مەبەستی  چالاکترکردنی هەوڵەکان بەرەو سەقامگیری، و پاراستنی ئاسایشی گشتی و ژیان و موڵکی گەڵی برامان لە سووریا.
    عەوادی لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو  : کە عێراق جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی هەموو سوورییەکان دەکاتەوە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئاسایشی سوریا و یەکپارچەیی خاکەکەی و پاراستنی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە لە ڕادەبەدەر گرنگن، نەک تەنها بۆ عێراق،بەڵکو پەیوەندی بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەوە هەیە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەی عەوادی داهاتوە : حکومەتی عێراق پاڵپشتی هەموو هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان دەکات کە هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی گفتوگۆکان  دەدات لە گۆڕەپانی سوریا بە هەموو مەزهەب و ڕەوتەکانیەوە، و بەگوێرەی ئەوەی کە بەرژەوەندی گەلی برای سوریامان دویخوازێت،و دەبێتە هۆی پەسەندکردنی دەستوورێکی فرەیی کە مافە مرۆڤ  و مەدەنی سوورییەکان بپارێزێت، و پشتگیری لەو هەمەچەشنی کولتوور و ئایینەکان بکات کە گەلی سوریا دەیخوازێت،و پێویستی پاراستنی ئەم فرەییە،کە سامانێکی گرینگی سوریایە.
    وەک عەوادی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە : ئێمە  دووپاتی دەستوەر نەدان لە کاروباری ناوخۆی سوریا دەکەینەوە، یاخود  پشتیوانی هیچ لایەك ناکەین بۆ دژی لایەنێکی دیکە، بەو پێیەی دەستێوەردان تەنها دۆخی سوریا بەرەو  ململانێ و دابەشبوونی زیاتر دەکات، یەکەم زیانیش کە بەری دەکەوێت گەلی سوریا کە زۆر باجی قورسیان داوە، و ئەمەش بۆ  عێراق جێگای قبوڵ نی یە، وڵاتێکی برا  و سەربەخۆ و خاوەن سەروەری کە بە پەیوەندی برایەتی و مێژوو و خوێن و ئایین هەیە لەگەڵ گەلەکەمان دووچاری دۆخێکی ناسەقامیرببێەوە





    چاوەروانی ناوەرۆکەکەی بن ….