بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "نوری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و "مەحمود مەشهەدانی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،جەختیان لە گرنگی پاراستنی سەقامگیری سوریا بۆ عێراق دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی" لە بەیاننامەیەکدا کە بح ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ یەک شەممە "نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە "مەحمود مەشهەدانی " سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و لە میانی دیدارێکدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا،هەروەك باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا و پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ئێستای سوریا و گۆڕینی ڕژێمی ئەو وڵاتە کرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : هەڕدوولا جەختیان لەوە کردۆتەوە کە عێراق پەیوەسته بە گرنگی پاراستنی سه قامگیری له سووریا،چونکه نەبوونی سەقامگیری لەسوریا کاریگەری نەڕێنی لەسەڕ عێراق و سەرجەم وڵاتانی ناوچه هەیە،هەروەها باس لە پێویستی ئەولەویەتدان لە پەرلەمان بە یاسا گرنگەکان و چاودێری کردن و ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران، و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بە مەبەستی دەرکردنی یاسای گرنگ کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتی بکات.