بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتوور : خالد شوانی"وەزیری داد، داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد،دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی کۆمسیاران خێراتر بکات بۆ بەهێزکردنی پێگەی نێودەوڵەتی خۆی وەک دامەزراوەیەکی نیشتمانی سەربەخۆ، جەختی لەوە کردەوە کە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ دەستکەوتی زۆری بەدەستهێناوە .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : کۆمسیۆن لە کارەکانیدا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە بوارەکانی چاودێری مەیدانی و وەرگرتنی سکاڵا و ئەنجامدانی چالاکی و ڕێکخستنی سیمینار و وۆرک شۆپی ڕاهێنان و ئامادەکردنی توێژینەوە ، و پێشکەشکردنی پێشنیارەکانی پەیوەست بە یاسا نیشتمانییەکان بۆ دڵنیابوون لە کۆکبونی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان .