بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی ناوجۆ لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "عبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری گەیشتوونەتە پارێزگای نەینەوا لە کەرتی لیوای حەوتی سنووری لە ناوچەی شەش لە هێڵی سنووری عێراق-سوریا، لە ناوچەی تەریفاوی کە لە پارێزگای ئەنبارەوە هێڵەکە درێژ دەبێەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کە ئامانجی سەردانەکەی شەمەڕی پێداچوونەوە بە دۆخی ئەوێ و پشکنینی یەکە ئەمنییەکانە.