بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "قاسم ئەعرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و " ڤیکتۆریا تیلر" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران،پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی ناوچەکە و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ " قاسم ئەعرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دۆحە کە لە قەتەر ، چاوی کەوت بە "ڤیکتۆریا تیلر" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران .
وەک بەیاننانەمە ئاماژەی پێداوە : لە میانەی دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا و پشتگیری هەوڵەکانی هێمنکردنەوەی ناوچەکەدا کرا، ئەوە جگە لەوەی تاوتوێی بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاستی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان کرایەوە.