سەرۆک وەزیران : پشتگیری لە پڕۆژەی کارکردنی هاوبەش بۆ نەخۆشخانەکان دەکەین و چارەسەری ئاستەنگەکانی دەکەین

سیاسی
  • 8-12-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند: کار بۆ پڕکردنەوەی کەمیی پێداویستی ئامێرە پزیشکییەکان و دابینکردنیان بەپێی تواناکانی بەردەست دەکەنەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، سەردانی وەزارەتی تەندروستی کرد،لەوێ  سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کەتیایدا بەڕێوەبەری یەندروستی پارێزگاکان و بەرێوەبەری نەخۆشخانەکان وەزیری تەندروستی و ستافی پێشکەوتووی وەزارەت ئامادەی بوون.
    سەرۆک وەزیران کورتەیەکی لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر سەبارەت بە کارپێکردنی هاوبەشی نەخۆشخانەکانی بەغدا و پارێزگاکان، و تێبینییەکانی کۆمپانیاکان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە خستەروو و جەختیشیکردەوە لە بەردەوامی پێداچوونەوە بە سەرجەم کار و ڕاپۆرتەکان و بەدواداچوون بۆ کەسی ئەم پڕۆژانە،و دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەو ئەزمونی کاردکردنە.
    هەروەك پێشوازی لەو کۆمپانیایانە کرد کە گرێبەستیان لەگەڵ کراوە لە پرۆژەی بەڕێوەبردن و کارپێکردنی هاوبەشدا،و ئاماژەی بە گرنگی کەرتی تەندروستی لەچوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتدا، هەروەها پێویستی کاری زیاتر بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری چارەسەرکردن بۆ سەرجەم هاوڵاتیان، و دڵنیابوون لەوەی کە هەمووان پابەندبوونەکانیان بە شێوەیەک دەگرێتەوە کە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ هاوڵاتیان نەبێت.
    سەرۆک وەزیرن،جەختی لە بەکارهێنانی هاوبەشی نەخۆشخانەکان کردەوە بەسودوەرگرتن لە  ئەزموون و شێوازی بەڕێوەبردن و پسپۆڕی، هەروەها کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە چارەسەرکردن لە دەرەوەی عێراق و پێویستی کاراکردنی دەستەی بەڕێوەبەری تاوەکو بتوانن کاربکەن،لەگەڵ ڕاهێنانی کادیرانی عێراقی.
    سەرۆکوەزیرانی ووتیشی: ئێمە  گرنگی بە بواری پیشەسازی دەرمان دەدەین، و ئاسایشی دەرمانسازی گرنگییەکی خۆی لە بەرنامەکانی حکومەتەکەماندا هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لەدەرمانی قاچاغ و ساختەبگرین  کە دەبێت تێپەڕێنرێت بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
    ووتیشی : جەخت لەسەر دابینکردنی ئاسانکاری کارگێڕی دەکەینەوە لەبواری شەفافیەت ،هەروەها شێوازی کارکردنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئاستەنگی تەکنیکی و کارگێڕی و دارایی، بەتایبەت لە دامەزراوە تەندروستییە گەورەکان و نەخۆشخانەکاندا.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی کەمیی ئامێرە پزیشکییەکان و دابینکردنی بەپێی تواناکانی بەردەست. هەروەك کۆمپانیاکان دەبێت پابەندبن بە دانانی کادر بەپێی گرێبەستەکان، هەروەها ئەرکی وەزارەتی تەندروستییە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پزیشکانە بکات کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دامەزراون بۆ بەڕێوەبردن و کارکردنی هاوبەش.
    ئاشکراشیکرد : کە پزیشکانی عێراقی توانا و ئەزموونی بەرزیان هەیە  و هەمیشە لە پێشەنگ دا بوونە.