بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،لیوا "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ڕێگەیاند : کە دۆخی سنووری عێراق و سوریا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی عێراقدایە.
ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سنوورەکە بە توندی بەهێزکراوە، لەلایەن هێزەکانی سنووری عێراق، جگە لە بوونی یەکەکانی سوپا و حەشدی جەماوەری.
ئاماژەی بەوەشدا : دۆخی سنووری عێراق و سوریا زۆر باشە و لەژێر کۆنترۆڵی کەرتە قارەمانەکانی عێراقدایە، کە بە توندی کۆنترۆڵ کراوە بە کامێرای گەرمی و کەرەستەی تەکنیکی نوێ .