هێزەکانی پاراستنی سنووری عێراق : دۆخی سنووری سووریا بەتەواوی پارێزراوە و چوار بەربەست هەیە

ئەمنی
  • 8-12-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە،فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ڕایگەیاند: کە دۆخی سنوور لەگەڵ سووریا بەتەواوی پارێزراوە و چوار بەربەست هەیە.
    لیوا روکن "خەیرڵا عیسا" فەرماندەی هێزە سنوورییەکان بۆ ناوچەی دوو،بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەرکردە و هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە دۆخی سنووری سووریا بە تەواوی پارێزراوە  و 4 بەربەستمان هەیە، کە ئەوانیش (خەندەق و گرد و تەپۆڵگە بۆ چاودێری و تەلبەند و دیوارێکی کۆنکرێتی بەرزی 3 مەتر و نیو).
    ئاماژەی بەوەشدا : ئەو هێزەی لە دەڕوازەکەن له 4 لیوا و 6 فەوجی کگرتوو  به درێژایی سنوور  پێک دێت،هەروەك ڕێگای پەڕینەوەکە داخراوە.