بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پێڕاگەیاندین : کە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراقی لە دیمەشق چۆڵکرا.
پەیامنێرمان ڕاشیگەیاند : ئەمڕۆ باڵاخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق چۆڵکرا.
ئەمرۆ یەک یەکشەممە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا بەیاننامەی ژمارە یەکی بڵاوکردەوەو تیایدا کۆتایی هاتنی ڕژێمی ئەسەدی ڕاگەیاند.
هاوکات هەر ئەمرۆ یەک شەممە،دوو ئەفسەری سوپای سوریا،بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا بە فڕۆکەیەک وڵاتەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشتووە.
هەر پەیوەست بە هەمان پرس "محەممەد غازی جەلالی" سەرۆکوەزیرانی سوریا ڕایگەیاند: هێشتا لە ماڵەکەی خۆیدایە و بەنیازی جێهێشتنی وڵاتەکەی نییە "جەلالی" لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا قسەی بۆ سوریاییەکان کرد و وتی: هەموومان یەکین و یەک خوێنین.