بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،پەیامنێرمان پێ ڕاگەیاندین : کە دەروازەی "قائیم"بە تەواوی داخراوە و سنووری عێراق پارێزراوە.
پەیامنێری لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندین : کە دەروازەی سنووری "قائیم" بە تەواوی داخراوە، سنووری عێراق پارێزراوە، و چوون و هاتن لەم دەروازەیە ڕێگەپێدراو نییە.
ئاماژەی بەوەشدا : لەلایەنی سووریاوە هیچ هێزێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن یان هێزەکانی ڕژێمی سوریا نەماون.
ڕاشیگەیاند:لەسەر هێڵی سنوور لەلایەن عێراقەوه قەڵای ئەمنی بەهێز هەیە،هەڕوەك ژمارەیەک کامێرای گەڕمی (چاودێری ) جێگیرکراون که ئامانجیان پاراستنی سنورە.