بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،وەزارەتی گواستنەوە ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان بەغدا و بەیروتی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگەیاند.
وەزارەتی گواستنەوە لەڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتیاران و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی ئاسایش و سەلامەتی ئاسمانی، هەروەك ڕایدەگەیەنێت کە کاتی گەشتەکانی نێوان بەغدا و بەیروت ڕادەگیرێت.
ڕوونیشیکردۆتەوە : کە ئەم بڕیارە بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئێستای ئاسمانی سوریاوە دێت، کە ڕێڕەوی ئاسمانی سەرەکییە بۆ ئەو گەشتانە،هاوکات بەردەوامە لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە.
وەزارەتی گواستنەوە ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکاتەوە : کە بەهۆی ئەم ڕێوشوێنەوە گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە پەیوەندی بە ئۆفیسەکانمانەوە بکەن بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بژاردانەی کە لەبەردەستدان،لەوانەش دووبارە دیاریکردنی کاتەکانی گەشتەکان یان گەڕاندنەوەی پارەی بلیتەکان لە ئۆفیسەکانمانەوە بەبێ ئەوەی هیچ غەرامەیەک بدەن و بەو بۆنەیەشەوە داوای لێبوردن لەگەشتیارانی دەکات.