بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "حەیدەر عەبادی" سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر،هیوای خواست کە سوریا بە ئاسایش و ئاشتی و یەکگرتوویی لەگەڵ خۆی و جیهان بمێنێتەوە.
عەبادی لە تویتێکدا لەلاپەرەی خۆی لە سەکۆی (X)،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە تیایدا ڕایگەیاندوە: "پێشتر گوتم و ئەمڕۆش دووبارەی دەکەمەوە،هەروەک چۆن ستەمکاری ناتوانێت بەردەوام بێت،تیرۆر و ئاژاوە و شەڕیش سەرکەوتوو نابێت.
عەبادی دەشڵێت : هیوادارم سوریا بە ئاسایش و یەکگرتوویی لەگەڵ خۆی و جیهاندا ئاشتبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: کە عێراق و سوریا هاوبەشییەکی گەورەیان هەیە کە دەتوانرێت بۆ چاکەی ئەو دوو گەلە بەکاربهێنرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا عەبادی دەڵێت: گەلەکەمان لە شەڕ و ململانێکان بێزارە و تامەزرۆی سەردەمێکی ئاشتی و بنیاتنانە، داوای شیکرد هەموومان بەیەکەوە کاربکەین بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی ململانێ و شەڕ لە پێناو چاکەی گەلدا.