بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رۆژی چوار شەممەی داهاتوو بۆ تاوتوێكردنی باردۆخی عێراق كۆدەبێتەوە. نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان (یونامی) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:" دانیشتنەكەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە عێراق رۆژی چوار شەممەی داهاتوو كاتژمێر دەی بەیانی بە كاتی نیۆرك ( پێنجی ئێوارە بە كاتی بەغداد) بەرێوەدەچێت، چاوەروانیش دەكرێت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە وتەیەكدا رۆشنایی بخاتە سەر دوا گۆڕانكاریەكانی عێراق و كار و ئەركەكانی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات