بەدواداچوون-INA
ڕۆژی یەکشەممە"محەممەد غازی جەلالی" سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕایگەیاند کە هێشتا لە ماڵەکەی خۆیدا ماوەتەوە و بەنیازی جێهێشتنی وڵاتی نییە.
جەلالی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە ئاراستەی سورییەکانی دەکات و دەڵێت: من ئێوەم و ئێوەش منن،من لە ماڵەکەمدام و بەجێم نەهێشتووە و سەرقاڵم بەکاروو باری وڵاتەکەم و لە هیچ وڵاتێکی دیکەنیم و لە زێدی خۆمم.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ئێستادا خەڵک هەست بەدڵەڕاوکێ و ترس دەکەن،سەرەڕای خۆشەویستیان بۆ ئەم وڵاته و دام و دەزگاکانی،بۆیە من پەیوەستم بەڕیکردنی کارە گشتییەکانی دەوڵەت،کە دەوڵەت نەموڵکی منە و نە هی هیچ کەسی تر،بەڵکو هی هەموو سوورییەکانە،بۆیە ئێمە دەست بۆ هەموو هاووڵاتییەکی بەئەمەکی سووری درێژ دەکەین بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ئەم وڵاتە.
جەلالی لە درێژەی بە قسەکانی وتی : کە لە ئەیلوولی 2024 وەک سەرۆکوەزیرانی سوریا دەستبەکار بوومە و هیوادارم هەمووان بە عەقڵانی بیربکەنەوە ئێمە دەست درێژ دەکەین بۆ (ئۆپۆزیسیۆن) و دووپاتی دەکەینەوە کە هێرش نەکەنە سەر هیچ کەسێک کە سەر بە ئەم نیشتمانە کە سوریایە بێت.