سەرۆک وەزیران: پرۆژەی دارستانی بەغدا پەناگەیەکی ئارام و شوێنی حەسانەوە بۆ خێزانە عێراقییەکان دەستەبەر دەکات

سیاسی
  • 8-12-2024, 09:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران،جەختی لە گرنگی بەردەوامی پڕۆژەی سەوزایی لە دارستانەکانی بەغدا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەردەوامی دارستانی لە بەغدا راگەیاند : کە لەسەر ڕووبەری مەعسکەر ڕەشید جێ بەجێدەکرێت لەسەر ڕووبەری زیاتر لە 12 ملیۆن مەتر چوارگۆشە.
    "سودانی" لە وتارێکیدا لە میانی مەراسیمی، ناساندنی پرۆژەکە،ڕایگەیاند : پڕۆژەکە یەکەم پڕۆژەی لەو جۆرەیە کە لە عێراقدا جێبەجێ بکرێت،لە ڕووی جۆر و ڕووبەرەوە کەیەکێکە لە پرۆژە هەرە گرینگەکانی ناوچەکە،هەروەك جەختی لەسەر هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەتی بەتوانا کردەوە لە ڕووی تەکنیکییەوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران،جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرنامەی حکوومەتدا گرینگی بە درووستکردنی خانوبەرە دەدرێت بە دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ کە لەنێویدا ڕێژەیەکی زۆر  سەوز لە خۆ بگرێت، وەک پرۆژری عەلی وەردی سیتی و شاری نیشتەجێبوونی جەواهیری کە لە جەرگەی بەغدا دروست دەکرێت.
    ووتیشی : شێوازی کارکردنی حکومەت پلانی زانستی یە،و پڕۆژەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ،بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.
    هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: "سودانی" ڕایگەیاندووە : هەرەشەکانی سەر ژینگە و پیسبوونی کێشەیەکی زۆر مەترسیدارە کە ڕووبەڕووی عێراق و جیهانە بۆتەوە، لەبەر ڕۆشنایی بیابانبوون،و نەمانی سەوزایی ، و دابەزینی ئاستی ئاوی ڕووبارەکان.
    "سودانی"ئەوەشی خستەروو کە زەوی سەوزایی بەکار دەهێنرێت بۆ گۆڕینی بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و پڕۆژەی دیکە،بۆیە ئەوەش دەبێتە هۆی تێکدانی ژینگە و لەناوبردنی ڕێژەیەکی زۆری سەوزایی لە هەموو پارێزگاکاندا، بۆیە لەسەر جەم پارێزگاو شارەکان بۆ مۆڵەتی سەوزایی مەرجمان داناوە کە دەبێت ڕێژەی سەوزایی ستاندارد بێت لەگەڵ پرۆژەکە .