بەغدا - INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ شەممە، پشتڕاستی كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی سوریا نوێنەرایەتی پێشینەیە بۆ عێراق و ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق و توركیا ڕۆڵی كارا دەگێڕن لە دابینكردنی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانی سوریا.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی كۆڕبەندی دۆحەی 2024 لە قەتەڕ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا هاكان فیدان كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكە كرا، بە گرنگیدان بە دۆخی سوریا، كە هەردوولا بیروڕایان لەسەر پێشهات و تەحەددیاتی پەیوەست بەوانەوە ئاڵوگۆڕ كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوو لایەن جەختیان لەسەر جددیەتی دۆخی سوریا و كاریگەرییە ڕاستەوخۆكانی لەسەر هەردوو عێراق و توركیا كردەوە.
حسێن جەختی لەوە كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە : كە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی سوریا نوێنەرایەتی پێشینەی بۆ عێراق دەكات و ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق و توركیا ڕۆڵی كارا دەگێڕن لە دابینكردنی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانی سوریا، و كۆمەڵێك توخمیان تاوتوێ كرد كە دەتوانێت بەشداربێت لە بەدەستهێنانی ئەمە.
لە بەیاننامەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە : هەردوو وەزیر هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەردەوامبوونی ئەو هەڵكشانە لە ئێستادا ڕەنگە دەرئەنجامی جددی لێبكەوێتەوە كە لە داهاتوودا كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەمە و نیگەرانی خۆیان لە خراپتربوونی كارەساتی مرۆیی لە سوریا دەربڕی.
حسێن هۆشداری دا بەگوێرەی بەیاننامەكە : كە بەردەوامی شەڕی چەكداری دەبێتە هۆی كارەساتی زیاتر و ئاوارەبوونی ناوخۆیی، كە ڕەنگە قەیرانی پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێی سوریا گەورەتر بكات.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : هەردوو وەزیر جەختیان لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی هەمەلایەنە كردۆتەوە كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی سوریا و گەلەكەی بكات، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەكەدا.
لە بەیاننامەكەدا دووپاتی كردووەتەوە : هەردوو وەزیر تاوتوێی هەنگاوەكانی داهاتوویان كرد كە پێویستیان بە هەماهەنگیی ئاست بەرزی نێوان عێراق و توركیا هەیە، جگە لە پتەوكردنی هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی چالاك لە پرسی سوریا، هاوكات ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی بە هاوبەشی كاربكەن بۆ خستنەڕووی دەستپێشخەریی ژیرانە و كردەیی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە هەموو لایەنەكان ڕازی بكات و یەكێتی بپارێزێت سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی سوریا گەرەنتی كراوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات