بەغدا - INAئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بۆ سبەینێ یەكشەممە ڕاگەیاند.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : كارنامەی دانیشتنەكە بۆ سبەینێ یەكشەممە، كۆمەڵێك ڕەشنووسی یاسای لەخۆگرتبوو، كە گرنگترینیان دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیاركراوی باری كەسێتی، و دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی.