بەدواداچوون - INA
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ڕۆژی شەممە جەختی لەوە كردەوە كە ئەمریكا نابێت هیچ پەیوەندییەكی بە ململانێی سوریاوە هەبێت.
ترەمپ لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەكاندا وتی: نابێت ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكی بە ململانێی سوریاوە هەبێت، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە سوریا لە ئاژاوەدایە و دۆستی ئێمەش نییە.
ترامپ ووتیشی: شەڕەكە شەڕی ئێمە نییە، بۆیە وازی لێ بێنە و دەستوەردان مەكەن، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كە ڕووسیا ناتوانێت پێشڕەوییەكانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بوەستێنێت بەهۆی سەرقاڵبوونی لە ئۆكرانیا.