بەدواداچوون - INA
سێرگی لاڤرۆڤـ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە ڕووسیا و ئێران و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە سووریا.
ئاژانسی هەواڵی سوریا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڵاویكردەوە، ڕوسیا و ئێران و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە سوریا و ئێمە لەسەر زەوی هەنگاو دەنێین.
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگریی سووریا كشانەوەی یەكەكانی هێزە چەكدارەكانی لە لادێكانی دیمەشق ڕەتكردەوە.